سەردێری پرسیار: کەسێک پێویستی بە پارەیە موبایل دەکرێت یان کارت دەکرێت بە قەرز (قسط)، پاشان دەفرۆشتەوە بە نقدی بە هەرزانتر، بۆ ئەوەی پارەی دەست کەوێت کە پێوستی پێیەتی، ئایا ئەمە دروستە؟

بەرواری دانان :2022-08-28 کۆدی پرسیار:2586

پرسیار:

پرسیار: کەسێک پێویستی بە پارەیە موبایل دەکرێت یان کارت دەکرێت بە قەرز (قسط)، پاشان دەفرۆشتەوە بە نقدی بە هەرزانتر، بۆ ئەوەی پارەی دەست کەوێت کە پێوستی پێیەتی، ئایا ئەمە دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە پێناسەی (تورق) دەڵێن: ئەوەیە کەسێک پێویستی بە پارەیە شتێک دەکڕێت بە قەرز، پاشان دەفرۆشێتە کەسێکی تر بە نقد و ھەرزانتر (واتە: نافرۆشێتەوە ھەمان کەس کە لێی کڕیوە).

(تورق): لە ورق ھاتووە واتە زیو، لەبەر ئەوە پێی دەڵێن تورق چونکە ئەوەی کەل و پەلی کڕیوە لەبەر درھەم کڕیوویەتی.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە (تورق)، سێ وتە هەیە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروھە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە، کە ئەمە وتەی عمر بن عبدالعزیز و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن قیمە.

سێیەم: هەندێک زانای تر دەڵێن دروستە بە مەرج، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرووێت: (دروستە بە مەرج:

١ـ دەبێت پێویستی بە درھەم ھەبێت، ئەگەر پێویستی پێی نەبێت دروست نییە، وەک ئەو کەسەی ئەم ڕێگایە دەگرێتە بەر بۆ قەرز کردن.

٢ـ ناتوانێت مال بە دەست بھێنێت بە ڕێگای تری ڕێگەپێدراو، وەک قەرز کردن، ئەگەر پێی کرا پارە بەدەست بھێنێت بە ڕێگای تر ئەوە دروست نییە چونکە پێویستی پێی نییە.

٣ـ عەقدەکە وەک عەقدی ڕیبا نەبێت، وەک ئەوەی بڵێت: فرۆشتم بەتۆ ١٠ بە ١١ یان شتی تری وەک ئەمە، ئەگەر ئەمەی تێدا بوو یان مەکروھە یان حەڕامە.

لە ئیمام ئەحمەد نقل کراوە سەبارەت بەمە دەڵێت: وەک درھەم بە درھەمە دروست نییە، ڕێگای ڕاست خاوەنی کەل و پەل نرخی کەل و پەلەکە دەزانێت و مقداری قازانجەکەش پاشان بە کڕیار دەڵێت: فرۆشتم بە تۆ بەوەند و بەوەندە ھەتا فلانە ساڵ.

٤ـ ئەوەی بە قەرز کڕیوویەتی نابێت بفرۆشێت ھەتا وەریدەگرێت، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە بازرگان کەل و پەل بفرۆشێت پێش ئەوەی بگاتە دەستی و بباتە شوێنی خۆی.

ئەگەر ئەم چوار مەرجانەی تێدا بوو ئەوە تورق دروستە و تەنگانە لەسەر خەڵک لادەچێت، نابێت بەھیچ شێوەیەک ئەوەی قەرزی کردووە بفرۆشتە فرۆشیار بە کەمتر لەو نرخەی کڕیوویەتی ، چونکە ئەمە بابەتی عینەیە). رسالة المداینة.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام