سەردێری پرسیار:بۆچی ئافرەتی بەهەشتی یان حۆری چوواندووە بە هێلکە؟

بەرواری دانان :2022-09-02 کۆدی پرسیار:2590

پرسیار:

پرسیار: بۆچی ئافرەتی بەهەشتی یان حۆری چوواندووە بە هێلکە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ﴿كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُونٌ﴾: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە چوواندنی ئافرەتی بەهەشت بە هێلکە:

یەکەم: هەندێک زانا دەڵێن چوواندوویەتی بە ناوەوەی هێلکە، لەبەر ئەوە کەس دەستی لێ نەداوە و پارێزراوە.

دووەم: هەندێک زانای تر دەڵێن چوواندوویەتی بە هێلکە لەبەر ڕەنگی سپی و زەردی هێلکە، ڕەنگی ئافرەتی بەهەشت سپی یەکی تێکەڵ بە زەردە، کە ئەمەش ڕەنگێکە لە لوتکەیە لە جوانی و سەرنج ڕاکێشان.

سێیەم: هەندێک زانای تر دەڵێن چوواندوویەتی بە هێلکە لەبەر سافی ڕەنگی و سپییەتی ڕەنگی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام