سەردێری پرسیار:دروستە بگوترێ ڕوحم فیدات بێ ئەی نێردراوی خوا، یان بۆ کەسێکی تر؟

بەرواری دانان :2022-09-02 کۆدی پرسیار:2592

پرسیار:

پرسیار: دروستە بگوترێ ڕوحم فیدات بێ ئەی نێردراوی خوا، یان بۆ کەسێکی تر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە بڵێی بە قوربانت بم، یان دایک و باوکم بە قوربانت بێ، چونکە ئەم وتەیە مەبەست پێی خۆ قوربانی کردنی ڕاستەقینه نییە، بەڵکو وتەیەکە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بە کەسی بەرامبەر بەکاردێت، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دایک و باوکی قوربانی سەعد کردووە کەچی دایک و باوکی مردوو بوون ئەوکات.

عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: مَا سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَمَعَ أَبَوَيْهِ لِأَحَدٍ إِلَّا لِسَعْدِ بْنِ مَالِكٍ فَإِنِّي سَمِعْتُهُ يَقُولُ يَوْمَ أُحُدٍ (يَا سَعْدُ ارْمِ فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي). رواه البخاري (٣٥١٩) ومسلم (٢٤١٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام