سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی نەزەر دەکەن؟

بەرواری دانان :2022-09-08 کۆدی پرسیار:2593

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی نەزەر دەکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بەندکردنی چاوەکان بۆ چەند ساتێک باشترە لەخەم و پەژارەی بەردەوام، واتە: کاتێک تەماشای شۆخێک ناکەیت و چاوی خۆت دەگریت، چیتر بیری لێ ناکەیتەوە و نابێتە مایەی خەم و پەژارەت.

هەروەها ئارام گرتن لەسەر ئەنجام نەدانی تەماشاکردن و نەزەری حەڕام باشترە لە ئارام گرتن لە کارەساتەکەی.

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (النظر سهم من سهام ٳبلیس، فمن غض بصره عن محاسن امرة الله ٲورث الله قلبه حلاوة ٳلی یوم یلقاه). رواە احمد، والحاکم.

واتە: تەماشاکردنی حەڕام تیرێکی ژەهراوییە لە تیرەکانی ئیبلیس، جا هەر کەسێک چاوی بپارێزێت لە شۆخ و شەنگی ئافرەتێک لەپێناو خوادا، ئەوا خوا چێژی خۆشی دەخاتە دڵی یەوە تا ئەو ڕۆژەی بە دیداری خوای گەورە دەگات.

جێی سەرسوڕمانە کاتێ ساتی تەماشاکردنەکە تیرێکە ڕاستەوخۆ لەدڵدا کاریگەری گەورە دروست دەکات، شاعێر دەلێت:

ئەی ئەو کەسەی تیری نەزەر ڕەوانە دەکەیت

ئاگاداربە ئەو کارە سەر ئەنجامی خۆکوژی یە

ئەی ئەو کەسەی کە چاوت دەگێڕی و پێت وایە ئەمە چارەسەرە

تیرەکانی نەزەرت بەندێکە تا سەرئەنجام نەبێتە مایەی سەر لێ شێواندنی دڵت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام