سەردێری پرسیار: لە چ حاڵەتێک بە نەزەر کردن تاوانبار نابیت؟

بەرواری دانان :2022-09-08 کۆدی پرسیار:2596

پرسیار:

پرسیار: لە چ حاڵەتێک بە نەزەر کردن تاوانبار نابیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن سەیر کردنی ئافرەت بۆ پیاو یان پیاو بۆ ئافرەت ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات یان پیاو سەیری ئافرەت دەکات لەبەر ئەوەی پێویستە، ئەمەیان دروستە ھەموو زانایان یەک دەنگن، نموونە: کڕین و فرۆشتن یان کاتی داخوازی و حالەتی تر کە پێویست بکات.

دووەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات یان پیاو سەیری ئافرەت دەکات بە شەھوەت و خۆشی پێ دەبات یان ترسی فیتنە دروست بوونی ھەیە، ئەمەیان حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.

حالەتی سێیەم: ئافرەت سەیری پیاو دەکات پێویست نییە و بە شەھوەتیش سەیری ناکات و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نییە، ئەمەشیان حەڕامە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام