سەردێری پرسیار: زیانەکانی نەزەر کردن چین؟

بەرواری دانان :2022-09-08 کۆدی پرسیار:2597

پرسیار:

پرسیار: زیانەکانی نەزەر کردن چین؟

دەقی وەڵام:

زانایان سەبارەت بە زیانەکانی نەزەر کردن دەڵێن:

١ـ زۆربەی ئەو تاوانانەی تووشی مرۆڤ دەبن سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تەماشاکردنی نادروست، چونکە وەک زنجیرەیەکی یەک لەدوای یەک وایە بەرەو حەزو ئارەزوو و تەماشاکردن هەنگاو دەنێت، دواتر بیرۆکە دروست دەکات، بیرۆکەش دەبێتە بیرێکی تەواو، بیریش حەزو ئارەزوو دەبزوێنێت، ئارەزووش ئیرادە دروست دەکات، دواتر ئەو ئیرادەیە دەبێتە عەزیمە و سووربوون لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو کارە، کە سەرەنجام تاوان ڕوودەات، وە هیچ بەربەستێک و ڕێگریەکی دەرونی ئاستەنگی بۆ دروست ناکات.

٢ـ زۆر جار نەزەر کردنی نادروست دەبێتە مایەی خەم و پەژارە وداخ و حەسرەت، بە تایبەتی کاتێک ئەوەی دەبینێت بە دەستی ناکەوێت و لە هەمان کاتیشدا ناتوانێت ئارامگر بێت، لێرەدا خەم و پەژارە ڕوووی تێ دەکات.

٣ـ ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە هەر تەماشاکردنێک برینێک دەکاتە نێو دڵەوە، تا برین لەسەر برین زیاد دەکات کە دواتر لە هەژەمەتی ئازاردا هیچ ڕێگرییەک ناکات لە هێنانی ئازار و برینی تر بۆ دڵی.

٤ـ نەزەر کردن نەفی تەواوی ئیمان دەکات و ئیمانی ئیماندار لاواز دەکات، چونکە تووش بوونە بە حەڕامێک لە حەڕام کراوەکان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام