پرسیار: کورت کردنەوەی جل و بەرگ بۆ پیاوان تا نیوەی ساق تا چەند دروستە؟ دەتوانی بڵێی تووند ڕەوی یە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە پیاو جلی کورت بێت تا نیوەی ساق، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە حەنەفی و مالکی و شافعی، بەڵگە:
ـ عن أبي سَعيدٍ الخُدريِّ رضي الله عنه، قال: قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إِزْرةُ المُسلِمِ إلى نِصفِ السَّاقِ، ولا حَرَجَ- أو لا جُناحَ- فيما بينه وبين الكَعبَينِ، ما كان أسفَلَ مِن الكَعبَينِ فهو في النَّارِ، مَن جَرَّ إزارَه بطَرًا لم ينظُرِ اللهُ إليه). أخرجه أبو داود (٤٠٩٣) واللَّفظُ له، والنَّسائي في (السنن الكبرى) (٩٧١٧)، وابن ماجه (٣٥٧٣)، وأحمد (١١٣٩٧).
لە أبي سعيد الخدري دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (جلی موسڵمان تا نیوەی ساقە، هیچ تاوانی لەسەر نییە ئەگەر بێتەخوار لە ساق تا گۆزینک، ئەوەی لەژێر گۆزینک دێتەخوارەوە بۆ ناو ئاگرە).
فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە سوننەت وایە تا ساق پیاو جل کورت بکاتەوە، وە دەتوانێت تا گۆزینک درێژ بکاتەوە نەک خوار گۆزینک، نابێت سوننەت بە تووند ڕەوی وەسف بکرێت و دەبێت ڕێزیش لە وتەی زانایان بگیرێت.