سەردێری پرسیار:ئافرەت ئەگەر تووشی حەیز بوو بۆ عومرە چ بکات؟

بەرواری دانان :2022-09-17 کۆدی پرسیار:2606

پرسیار:

پرسیار: ئافرەت ئەگەر تووشی حەیز بوو بۆ عومرە چ بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە حائض دەڵێن:

ـ ئەگەر بە میقاتدا ڕۆیشت نابێت ئیحرام تاخیر بکات تا دەگاتە مەککە، بەڵکو لەسەری واجبە لە میقات ئیحرام ببەستێت.

ـ دروستە تەلبیە بکات و زیکری خوا بکات لە کاتی ئیحرام بەستن.

ـ بۆ تەواف باشتر وایە چاوەڕێ بکات تا پاک دەبێتەوە، چونکە زۆر لە زانایان دەڵێن پاک و خاوێنی مەرجە بۆ تەواف.

ـ سەبارەت بە هاتوچۆی نێوان صفا و مەڕوە پاک و خاوێنی مەرج نییە بۆی و واجب نییە، بەڵام باشتر وایە ئافرەت چاوەڕێ بکات تا پاک دەبێتەوە و بەدەست نوێژەوە ئەنجامی بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام