سەردێری پرسیار:پرسیار: زانستی ئێستا دەزانێت مناڵەکە کوڕە یان کچە لەناو سکی ئافرەتدا، کەچی لە قورئان باسی ئەوە دەکات ئەم زانستە تایبەتە بەخوای گەورە؟

بەرواری دانان :2022-09-17 کۆدی پرسیار:2607

پرسیار:

پرسیار: زانستی ئێستا دەزانێت مناڵەکە کوڕە یان کچە لەناو سکی ئافرەتدا، کەچی لە قورئان باسی ئەوە دەکات ئەم زانستە تایبەتە بەخوای گەورە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: وتەی: (وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ)، بە (ما) دەری بڕیوە نەک (مَن)، چونکە زانستی خوای گەورە بەوەی لە سک دایە لەڕووی سیفەتەوە بەهێزترە لەڕووی زاتەوە، (زات: واتە: بەهێزترە لەوەی بڵێی نێرە یان مێیە)، مناڵ ئەوەی لە سکی ئافرەت دایە زانستی خوای گەورە تایبەت نییە تەنها بەوەی نێرە یان مێیە، یان درێژە یان کورتە، یان گەورەیە یان بچووکە، بەڵکو زیاترە و بەهێزترە لەمە ئەویش ئەوەیە ئەهلی بەهەشتە یان دۆزەخە؟ تەمەنی درێژە یان کورتە؟ کردەوەی باشە یان خراپە؟ بۆیە بە (ما) دەری بڕیوە، زانستی خوای گەورە گەورەترە و زیاترە لەوەی بڵێی تەنها زانستی بەوەیە نێرە یان مێیە. (تفسير ابن عثيمين- سورة لقمان) لاپەڕە (٢٠٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام