پرسیار: حوکمی وێنەی خواردن گرتن و بڵاوکردنەوە؟ کە لەناو ئافرەتاندا ئەمە زۆرە
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسڵ وایە وێنەی خواردن گرتن و بڵاوکردنەوەی دروستە و هیچی تێدا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا لەناو ئافرەتاندا باوە زۆریان بۆتە منافسە و خۆ هەڵکێشان، ئەگەر ئەم کارە نەکرێت باشترە، چونکە:
- بڵاوکردنەوەی جۆرەها خواردن شکاندنی دڵی هەژاری تێدایە ئەگەر بیبینیت.
- ئەم کارە سەردەکێشێت بۆ منافسە و خۆ هەڵکێشان و ئیسراف کردن، چونکە زۆر خواردن و جۆرەها خواردن دروست دەکات تا بگات بە ئامانجی خۆی کە سفرەکەی لە هی هەمووان جوانتر و پڕترە.
- هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکانێک حەسوودی بە خاوەنی ئەو وێنەیە ببەن، کە خوای گەورە ئەو نیعمەتانەی لەگەڵ کردووە.
بۆیە موسڵمان دەبێت شوکری خوای گەورە بکات لەسەر ئەو ناز و نیعمەتانەی لەگەڵی کردووە، ئەم کردەوەیە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوە شوکری خوا لە بیر بکەیت و بەشی هەژاریش لەبیر بکەیت و خواردنی پێ نەدەیت.