سەردێری پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی وێنەی کەسانی سفرەی دەولەمەندی خەلیج یان سعودی یە لەگەڵ هەژارەکانی ئەفریقیا دادەنێن و بە زالم و تاغوت ناوی دەبەن؟

بەرواری دانان :2022-09-22 کۆدی پرسیار:2609

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی وێنەی کەسانی سفرەی دەولەمەندی خەلیج یان سعودی یە لەگەڵ هەژارەکانی ئەفریقیا دادەنێن و بە زالم و تاغوت ناوی دەبەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زۆر خواردن بۆ میوان دروست بکەیت، ئەمە داخلی ئیسراف نابێت، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ)، ئاماژەیە بۆ ئەوە ئیبراهیم (علیە السلام) یەک گۆلکی تەواو و قەڵەوی بۆ میوانەکان هێناوە لەگەڵ ئەوەش ئەوەی دیار بێت هەندێک گۆلک بۆ میوانەکان بەس بوو، بەڵگەیە میوان خواردنی بۆ دەبردرێت زیاتر لەوەی دەخوات. (تفسير أبي حيان) (9/555)، (تفسير الألوسي) (6/291).

بۆیە ئەوەی خەلیج یان هەندێک لە سعودییەکان دەیکەن پێچەوانەی شەرع نییە لە زۆر خواردن بۆ میوان دروستکردن، هەروەها دیاریش نییە ئەم خواردنە فڕێ دەدرێت یان بۆ خۆیان هەڵدەگرن یان دەدەن بە هەژارەکان، ئەسڵ وایە موسڵمان گومانی باش بە برای موسڵمان ببات، هەروەها موسڵمان دەبێت بێت محاسبەی نەفسی خۆی بکات حەسوودی بە خەڵک نەبات، ئەوکاتە زۆر خواردن دروستکردن حەرام دەبێت ئەگەر بۆ خۆ هەلکێشان بێت، یان ئەوکاتە تاوانبار دەبێت ئەگەر خواردن فڕێ بدەن.

موسڵمان دەبێت ئاگادار بێت هەر وێنە یان شتێکی بینی سۆز و عاتفەی پێش شەرع نەخات، پەلە نەکات لە باسکردنی خەڵک و گومانی باش بە خەڵک ببات و ئاگادار بێت تا چەند حەسوودی لە دڵی دایە و بۆچی قسە دەکات و نییەتی چییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام