سەردێری پرسیار:جیاوازی نێوان: ((إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ)، وە: (إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ) چییە؟

بەرواری دانان :2022-09-28 کۆدی پرسیار:2612

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی نێوان: ((إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ)، وە: (إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ) چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان مانای ئەم دوو پیتە دەڵێن:

(إِلی): مانای کۆتایی هاتن هەڵدەگرێت.

(علی): مانای بەرزی هەڵدەگرێت و گرانی و مەشەقەتیشی لەگەڵە.

ئەگەر ووردبیتەوە لەم دوو ئایەتەی سورەتی (الزمر) هەست دەکەیت ئەوەی پیتی (علی)ی بەکارهێناوە زیاتر بەرپرسیاریەتی و مەشقەتی تێدایە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ) [الزمر: ٢].

خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ) [الزمر: ٤١].

ئایەتی دووەم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کتێبمان دابەزاندووە و بە خەڵکیش بگەیەنە ئەم پەیامە، لەبەر وتەی: (للناس)، پێچەوانەی ئایەتی یەکەم تەنها باسی دابەزاندنی کتێبی کردووە نەک گەیاندنی پەیامی خوا، گومانیشی تێدانییە گەیاندنی پەیامی خوا شتێکی گرانە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام