پرسیار: کەسێک ماڵی بە کەسێکی تر داوە مانگانە قازانجێکی دیارکراوی پێی دەدات؟
وەڵام: (المضاربة): ئەوەیە کەسێک پارە دەدات بە کەسێکی تر بۆ ئەوەی بازرگانی بۆی بکات، وە قازانجیش بەگوێرەی ڕێککەوتنیانە. (الموسوعة الفقهية) (8/116)ٚ.
بەڵام مەرجی ئەوەیە دەبێت قازانج دابەش بکرێت بە ڕێژەیەکی زانراو لە قازانج، نابێت ڕێژەکە لەو پارەیە بێت کە بازرگانی پێی دەکات، نموونە: ماڵ بە کەسێک دەدات بۆ ئەوەی بازرگانی پێی بکات، لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون هەموو مانگێک (١٠٪) لەو مالەی بازرگانی پێوە دەکات بۆ خۆی بێت نەک (١٠٪) لە قازانج، ئەمەیان حەڕامە و هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری.
هەروەها نابێت قازانج دیاریکراو و زانراو بێت بە پارە، نموونە: هەموو ساڵێک یان مانگێک (١٠٠٠) دۆلار بۆ خۆی بێت، بەڵکو واجبە لە قازانج دەربهێنرێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.