سەردێری پرسیار:پرسیار: دەکرێت باسی گرینگی ڕاستگۆیی بکەن لە کۆمەڵگادا؟

بەرواری دانان :2022-10-07 کۆدی پرسیار:2615

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت باسی گرینگی ڕاستگۆیی بکەن لە کۆمەڵگادا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕەوشتی ڕاستگۆیی هەیە، چونکە کاتێک وورد دەبیتەوە بەشێکی زۆری پەیوەندی کۆمەلایەتی و مامەڵەی مرۆڤایەتی پشت بە شەڕەفی قسە دەبەستێت، ئەگەر قسە ڕاست نەبێت لەو کەسەی قسە دەکات، ئەوە قسەکە دەلالەت لەسەر نەفسی قسەکەر دەکات، هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ ناسین و زانینی نییەت و ویستەکانی خەڵک، بەمە حاجەت و هەواڵە ڕاستەقینەکان دەزانێرێن.

ئەگەر متمانە بە شەرەفی قسە و ڕاستییەکەی نەبوایا ئەوە پەرتەوازەیی و تەفرەقە دەکەوتە نێوان پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان خەڵک.

کۆمەڵگا چۆن دروست دەبێت ئەگەر ڕاستگۆیی نەبێت؟! چۆن کۆمەڵگا بەهای سەقافەت یان مێژوو یان پێشکەوتنی دەبێت ئەگەر درۆ بکەن؟! چۆن متمانەت پێ دەبێت لە نەقل کردنی زانست ئەگەر ڕاستگۆیی نەبێت؟! چۆن متمانەت بە نەقل کردنی مێژوو دەبێت ئەگەر ڕاستگۆیی نەبێت؟! چۆن متمانەت بە بەڵێن و شایەتی دان و چەندین شتی تر دەبێت ئەگەر ڕاستگۆیی  نەبێت؟!

کەواتە ڕاستگۆیی ئەساس و بناغەی مامەڵەی نێوانی خەڵکە. (لأخلاق الإسلامية) لعبد الرحمن الميداني (1/485).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام