پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان (صادق) و (صدیق)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوانیان دەڵێن:
(صادق): ئەوەیە ڕاستگۆیە لە وتەکەی بە زمان.
(صدیق): ئەوەیە ڕاستگۆییەکەی لە زمان دەرچووە بۆ کردەوەکانی، حاڵی لە کاتی نهێنی و ئاشکرا وەک یەکە، لەسەر ئەمە هەموو (صدیق)ێک (صادق)ە، بەڵام هەموو (صادق)ێک (صدیق) نییە. (تفسير الماوردي) (3/43).