پرسیار: حوکمی ئەسپ سواری بۆ ئافرەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هیچی تێدانییە ئافرەت سواری ئەسپ بێت و ئەسپ سواری بکات ئەگەر داپۆشراو بێت و پابەند بێت بە جل و بەرگی شەرعی یەوە و دوور بێت لە تێکەڵاوی لەگەڵ پیاوی بیانی.
ئافرەتان سواری وشتر بوون لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت ئافرەت سواری ئەسپ بێت مەگەر پێویست بێت بۆ جیهاد و حەج، چونکە خۆچوواندنە بە پیاو و هەروەها فەرموودەش هاتووە نەهی کردووە، بەڵام ئەم وتەیە لاوازە و ئەو فەرموودیەشی هاتووە نەهی کردووە ئافرەت لە ئەسپ سوار بێت لاوازە.