پرسیار: حوکمی سواربوونی پایسکل بۆ ئافرەت؟
وەڵام: سواربوونی پایسکل بۆ ئافرەت ئەگەری کەشف بوونی هەندێک عەورەتی هەیە، یان ئەگەری نووسانی جل و بەرگ هەیە بە لاشەیەوەیە کاتی جوولە کردن یان هاتنی با (هەوا)، بۆیە دروست نییە ئافرەت لە پایسکل سوار بێت مەگەر زۆر پێویست بێت، بەڵام بە مەرج جل و بەرگی شەرعی بێت و تا خوارەوەی قاچ پانتۆل یان بێجامەی داپۆشی بێت.
لەسەر وتەی هەندێک زانا دەتوانێ سوار بێت بەڵام بە مەرج:
ـ دوور بێت لە چاوی پیاوی بیانی.
ـ پابەند بێت بە حیجابی شەرعییەوە.
ـ خۆی بپارێزێت لەوەی هەندێک لاشەی بەدیاربکەوێت.