سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (عن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم نهى عن الوحدة، أن يبيت الرجل وحده)؟

بەرواری دانان :2022-10-19 کۆدی پرسیار:2625

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (عن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم نهى عن الوحدة، أن يبيت الرجل وحده)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن ابن عمر رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ الْوَحْدَةِ أَنْ يَبِيتَ الرَّجُلُ وَحْدَهُ أَوْ يُسَافِرَ وَحْدَهُ. أخرج الإمام أحمد في "المسند" (2/91).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە بە تەنیایی، ئەویش ئەوەیە پیاو شەو بە تەنیا دەمێنێتەوە لە ماڵەوە یان سەفەر دەکات بە تەنیا.

سوودەکانی فەرموودەکە:

١- ئەم حوکمە ژن و پیاو دەگرێتەوە، تەنها باسی پیاو نییە.

٢- کەمترین حاڵەت ئەوەیە ئەم نەهی یە بۆ کەڕاهەتە، بۆیە باشتر وایە مرۆڤ کەسێک بدۆزێتەوە لەگەڵی بێت لە شوێنی نووستن، ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی هەبێت ئەوە نەهییەکە تووندترە.

٣- عیلەتی ئەم نەهی یە لەبەر ئەوەیە ئەگەری ترس لەسەر نەفسی کەسەکە هەیە، لەبەر لاوازی و مەشەقەت و بەهیلاک چوون، یان لەبەر ترسی شەیتانەکان، چونکە شەو کاتی بڵاوبوونەوەی شەیتانەکانە، یان لەبەر بوونی دز، بوونی هاوڕێی باش لەگەڵی یارمەتی دەرە بۆی، چونکە شەیتان لە دوو کەس دوورترە، هەروەها یارمەتی دەرە بۆی ئەگەر نەخۆشی کەوت یان دڕندەیەک هێرشی کردە سەر.

٤- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ هاندان بۆ پێکەوە کۆبوونەوە.

٥- سووری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لەسەر پاراستنی موسڵمان لە هەموو جۆرەکانی زیان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام