پرسیار: ئایا هەموو نەخۆشێک واجبە سەردانی بکەیت؟
وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سەردانی نەخۆش (فرض الکفایة)یە، واتە هەندێک سەردانی بکەن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، وە هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون (فرض الکفایة) خێری زیاترە لە (فرض العین)، چونکە بە واجبەکە هەڵدەستێت و دەبێتە هۆکار تاوان لەسەر موسڵمانان لابدەیت، بۆیە دەبێت موسڵمان (فرض الکفایة) بە شتێکی کەم سەیری نەکات، ئێمە ناڵێین وتەی ڕاست ئەوەیە (فرض الکفایة) باشترە لە (فرض العین)، بەڵام دەڵێن بوونی جیاوازی نێوان زانایان لەسەر ئەم بابەتە بەڵگەیە لەسەر فەزلی (فرض الکفایة).
سەبارەت بە نەخۆش زانایان دەڵێن سەردانی ئەو نەخۆشە دەکەیت کە ناتوانێت ئامادەی ناو خەڵک بێت یان نوێژی بە کۆمەل، ئەوەی دەردەچێت و دێتە ناو خەڵک واجب نییە سەردانی بکەیت. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (5/171).