سەردێری پرسیار:حوکمی زۆر دانیشتن لەلای نەخۆش؟

بەرواری دانان :2022-11-01 کۆدی پرسیار:2630

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زۆر دانیشتن لەلای نەخۆش؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن باشتر وایە مرۆڤ زۆر لەلای نەخۆش دانەنیشێت، دانیشتنەکەی با خەفیف بێت بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی بەسەر نەخۆشەوە یان نزیکەکانی نەخۆشەوە، چونکە نەخۆش بە هەندێک حالەتدا تێپەڕ دەبێت تووشی ئێش و ئازار دەبێت، یان شتێک دەکات حەز ناکات کەس بیبینێت و لەلای بێت، زۆر لەلای مانەوە تووشی ئیحراجی دەبێت.

لە حاڵەتێک دروستە زۆر لەلای بمێنیتەوە ئەگەر بە قەرینە بزانیت و حالی بخوێنیتەوە، وە نەخۆشەکە حەز بکات زۆر لەلای بمێننەوە. حاشية ابن قاسم (3/12)، (الشرح الممتع) لابن عثیمین (5/174).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام