پرسیار: جیاوازی نێوان (القضاء) و (الأداء) چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن وتەی: ﴿فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ﴾، ئاماژەیە بۆ ئەوە جیاوازی نێوان (القضاء) و (الأداء)، جیاوازییەکی اصطلاحی یە هیچ ئەسلی نییە لە قسەی خوا و پێغەمبەرەکەی، چونکە خوای گەورە ئەنجام دانی کردەوە لە کاتی خۆیدا ناوناوە بە (قضاء)، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ﴾ [البقرة: 200]
(القضاء): لە مانی عەرەبیدا مانای تەواو کردنی شتێک هەلدەگرێت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَقَضَىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَاتٖ فِي يَوۡمَيۡنِ﴾ [فصلت: 12]، واتە: تەواوی کرد، هەر کەسێک عیبادەتێک ئەنجام بدات بە تەواوی ئەوەی قەزای کردووە ئەگەر لە کاتی خۆیشدا ئەنجامی دابێت.
هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون جیاوازی هەیە لەنێوان (القضاء) و (الأداء):
(القضاء): ئەنجام دانی کردەوەیە لە کاتی خۆیدا نەبێت.
(الأداء): ئەنجام دانی کردەوەیە لە کاتی خۆیدا.
وتەی ڕاست ئەوەیە قورئان و سوننەت هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوانیان، وشەی (قضاء) بۆ (الأداء)یش بەکارهاتووە. (مجموعة الرسائل والمسائل) لابن تیمیة (3/82)، (قواعد الأصول ومعاقد الفصول) للقطيعي (61)، (تحفة المسؤول) للرهوني (2/26)، (الفتاوى الكبرى) لابن تيمية (2/15).