پرسیار: حوکمی کڕین و فرۆشتن لە کاتی بانگی هەینیدا؟
وەڵام: وتەی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ﴾، بەڵگەیە نەهی کردن لە کڕین و فرۆشتن دوای بانگی هەینی یە و حوکمەکەشی حەڕامە، چونکە دەبێتە هۆی لەدەست دانی واجب، لەسەر ئەمە هەر شتێک ڕێگەپێدراو بێت و ببێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ واجبەکە ئەنجام نەدات ئەوە حەڕامە.
ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی کڕین و فرۆشتن دوای بانگی دووەم، جیاوازی هەیە ئایا عەقدی کڕین و فرۆشتنەکە دروستە یان نە؟ دوو وتە هەیە، وتەی ڕاست ئەوەیە دروست نییە).(تفسير ابن كثير) (8/122).
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا کڕین و فرۆشتنەکە دروستە یان باطلە، زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون کڕین و فرۆشتنەکە دروستە باطل نییە لەگەڵ ئەوەی کە تاوانبارە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و وتەیەک هەیە لە مالکی یەکان کە عەقدەکە دروستە و حەڕامیشە، وە حەنابلە و وتەیەکی مالکی هەیە کە عەقدەکە دروست نییە.