پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (لِكُلِّ سَهْوٍ سَجْدَتَانِ بَعْدَمَا يُسَلِّمُ)؟
وەڵام: عَنْ ثَوْبَانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ: (لِكُلِّ سَهْوٍ سَجْدَتَانِ بَعْدَمَا يُسَلِّمُ). ٲخرجه أبو داود (۱۰۳۸)، وابن ماجه (۱۲۱۹).
واتە: لە ثەوبان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت؛ پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (بۆ هەموو هەڵەیەک دوو سوجدە هەیە دوای سەلام دانەوە).
(لکل سهو سجدتان): واتە: بۆ هەموو هەڵەیەک دوو سوجدە هەیە، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:
١- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەبەست پێی ئەوەیە هەر جۆرێکی سەهو بکەیت دوو سوجدە دەبەیت، واتە سوجدەی سەهو تایبەت نییە بە هەندێک جۆری سەهو.
٢- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە مەبەست پێی ئەوەیە بۆ هەر سەهوێک دوو سوجدە دەبەیت، واتە ئەگەر دوو سەهو بێت چوار سوجدە دەبەیت.
وتەی ڕاست لێکدانەوەی یەکەمە، لەگەڵ ئەوەش فەرموودەکە لاوازە لە سەنەد، هەروەها لە (متن) پێچەوانەی فەرموودەکانی تری صحیحە، لەوانە:
١- فەرموودەی ذي الیدین پێغەمبەر (ﷺ) سەهوی کرد و سەلامی دایەوە و قسەی کرد دوای نوێژ، لەگەڵ ئەمەش تەنها دوو سوجدەی سەهوی برد.
٢- دواخستنی سوجدەی سەهو بۆ کۆتایی نوێژ بەڵگەیە بۆ هەموو سەهوەکان دوو سوجدە دەبردرێت نەک زیاتر.
کەواتە نوێژ خوێن ئەگەر چەند سەهویەکی کرد، نموونە: (سبحان ربي العظیم) لەبیر دەکات، لە تەحیاتی یەکەم دانانیشێت، وە (سبحان ربي الأعلی) لەبیر دەکات، ئەمە سێ هۆکار بوون بۆ سوجدەی سەهو تەنها دوو سوجدەی سەهو دەبات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
وتراوە ئەم فەرموودەیە مەبەست پێی عمومە، واتە هەموو سەهوێک لەناو نوێژ هەر جۆرێکی سەهو بێت دوو سوجدە دەبەیت، تایبەت نییە بە هیچ شوێنێک یان تایبەت نییە تەنها بەو شوێنانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەهوی تێدا کردووە.