پرسیار: ئەگەر چەند سەهوێک لەناو نوێژ ڕوویدا، هەندێکیان ئەو سەهوە بوو کە سوجدە پێش سەلام ببەیت، وە هەندێکی تریان ئەو سەهوە بوو سوجدە دوای سەلام دانەوە ببات، لەم حاڵەتە چی دەکەیت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم حالەتە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوجدەی سەهو پێش سەلام دانەوە دەبات.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سەیری زۆرترین دەکات، ئەگەر زۆربەی هەڵەکان ئەوانە بن کە پێش سەلام دانەوە بێت لەم حالەتە پێش سەلام دانەوە سوجدە دەبات، ئەگەر ئەوانە بن دوای سەلام دانەوە ئەوە دوای سەلام دانەوە دەبات.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کامە سەهو یەکەم جار ڕوویداوە لەسەر ئەو سەهو دەڕوات، واتە ئەگەر یەکەم جار سەهوێکی کردبێت پێش سەلام دانەوە سوجدە ببات، ئەوکات پێش سەلام دانەوە سوجدە دەبات ئەگەر چی سەهوەکانی تر هەموو ئەو سەهوانە بن کە دوای سەلام دانەوە سوجدە ببات.
چوارەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ هەر سەهوێک دوو سوجدە دەبات، بۆ هەر سەهوێک لە شوێنی خۆی سوجدە دەبات.
مادەم بابەتەکە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان و هیچ دەقێکی بڕاوە لەسەری نەهاتووە مەجالی تێدا، دەتوانی پێش سەلام دانەوە ببەیت و دەتوانی پاش سەلام دانەوە ببەیت، واللە أعلم.