سەردێری پرسیار:پیاوێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانە: (ژن و کوڕ و کچ)، پارەکە (١٢٠٠٠) دۆلارە، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

بەرواری دانان :2022-11-04 کۆدی پرسیار:2639

پرسیار:

پرسیار: پیاوێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانە: (ژن و کوڕ و کچ)، پارەکە (١٢٠٠٠) دۆلارە، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

(ژنی پیاوەکە): لە هەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات بە دیارکراوی (فرض)، چونکی مناڵی هەیە، کە دەکاتە (١٥٠٠) دۆلار.

(کوڕی پیاوەکە): دوو ئەوەندی کچ وەردەگرێت بە (تعصیب)، کە دەکاتە (٧٠٠٠) دۆلار.

(کچی پیاوەکە): نیوەی کوڕ وەردەگرێت بە (تعصیب)، کە دەکاتە (٣٥٠٠) دۆلار.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام