سەردێری پرسیار:پرسیار: دایکم مردووە و هەندێک ئالتونی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، ئایا چەند میرات بۆ منە، ئایا باوکم میرات دەبات؟ برایەکی دیکەم مردووە؟

بەرواری دانان :2022-11-09 کۆدی پرسیار:2640

پرسیار:

پرسیار: دایکم مردووە و هەندێک ئالتونی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، ئایا چەند میرات بۆ منە، ئایا باوکم میرات دەبات؟ برایەکی دیکەم مردووە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: مردنی براکەت ئەگەری دوو حاڵەتی هەیە:

یەکەم: ئەگەر براکەت پێش دایک مردبێت، ئەوە میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

(باوکت): لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات، چونکە دایکت مناڵی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە.

(کوڕ؛ واتە: خۆت): ئەوەی ماوەتەوە هەموو بۆ کوڕە.

نموونە: دایکت (١٠٠) مسقاڵ ئالتونی بەجێ هێشتووە، میراتەکە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت: (باوکت): (٢٥) مسقاڵ بۆ باوکت.

(کوڕ): (٧٥) مسقاڵ بۆ خۆت.

دووەم: ئەگەر براکەت دوای مردنی دایکت مردبێت، ئەوە میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

(باوکتان): لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات، چونکە دایکت مناڵی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە.

(دوو کوڕ): ئەوەی ماوەتەوە هەموو بۆ هەردوو کوڕەکانە.

نموونە: دایکت (١٠٠) مسقاڵ ئالتونی بەجێ هێشتووە، میراتەکە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

(باوکت): (٢٥) مسقاڵ بۆ باوکت.

(کوڕ): (٣٧.٥) مسقاڵ.

(کوڕ): (٣٧.٥) مسقاڵ.

پاشان جارێکی تر میرات دابەش دەکرێت، براکەت (٣٧.٥) مسقاڵ ئالتونی بەجێ هێشتووە، میراتەکە بەم شێوەیەیە:

(باوک): هەموو میراتەکە بۆ باوکە، واتە: (٣٧.٥) مسقاڵ بۆ باوکە.

(برا): برا بێ بەش دەبێت لە میرات بەهۆی باوکەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام