پرسیار: دروستە ئافرەت داوای جیابوونەوە (خولع) بکات لە کاتی حەیز؟
وەڵام: دروستە خولع بکرێت لە حاڵەتی حەیز، چونکە خولع تەلاق نییە، لەبەر وتەی: (ذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ)، هەروەها دروستە لەو پاک و خاوێنیە تەلاق بدرێت کە پیاو لەگەڵی جووت بووە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە. (الشرح الممتع على زاد المستقنع) لابن عثيمين (12/469)، (حاشية ابن عابدين) (3/441)، (منهاج الطالبين) للنووي (ص: 236)، (كشاف القناع) للبُهُوتي (5/213).