سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (سئل عن النشرة فقال: (هي من عمل الشيطان))؟

بەرواری دانان :2022-11-09 کۆدی پرسیار:2642

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (سئل عن النشرة فقال: (هي من عمل الشيطان))؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن جابر رضي الله عنه أن رسول الله (ﷺ) سئل عن النشرة فقال: (هي من عمل الشيطان). أخرجە أحمد (٣/٢٩٤ رقم ١٤١٣٥)، وأبو داود (٣٨٦٨)، والبیهقي في "الکبری" (٩/٣٥١)، وصححە الألباني (٢٧٦٠).

واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا (ﷺ) سەبارەت بە بەتاڵ کردنەوەی سیحر (کە لەو کاتە باو بوو) ئەویش فەرمووی: (ئەو جۆرە لە کردەوەی شەیتانەکانە).

ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:

(عن النشرة): واتە: بەتاڵ كردنەوەی سیحر، ال للعھدە، واتە: ئەوە سیحر بەتاڵ كردنەوەی زانراوه لەسەردەمی نەزانین.

(من عمل الشیطان): واتە: لە کردەوەی شەیتانە و شەیتان وەحیان بۆ دەنێرێت.

سـوودەکـانی فەرموودەکە:

١- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نەزان دەبێت پرسیار بکات لەئەھلی عیلم، بە تایبەتی بابەتی عەقیدە.

٢- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سیحر و بەتاڵ كردنەوەی سیحر ھەبووە لە سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ)، چونکە (ال) (للعھد)ە، واتە پرسیاری ئەو سیحر بەتاڵ كردنەوەیان لە پێغەمبەر کرد (ﷺ) کە زانراو بوو له سەردەمی نەزانین.

٣- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بەتاڵ کردنەوەی سیحر بە سیحر لە کردەوەی شەیتانە، چونکە ال للعھدە لەسەردەمی نەزانین سیحریان بە سیحر بەتاڵ دەکردەوە.

٤- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بەتاڵ کردنەوەی سیحر بە سیحر تاوانێکی زۆر گەورەیە و لە گەڵ حەڕامکراوەکانی تر جیاوازە و تووندترە، چونکە فەرموویەتی کردەوەی شەیتانە.

٥- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕام کردن حصر ناکرێت تەنھا لەوەی بە وتە بڵێت: حەڕامە یان دروست نییە، بەڵکو ئەگەر سزا بۆی دانرا یان درایە پاڵ شەیتان بەڵگەیە کردەوەکە حەڕامە.

٦- ئیمام ئەحمەد لەسەر وتەی ابن مسعودە دەڵێت (نشرة) مەکروھە، بەڵام فەرموودەکە ئیمام ئەحمەد ڕیوایەتی کردووە، بۆچی فەرموودەی ھەڵنەبژاردووە و نەی گوتووە حەڕامە؟

وەڵام: چەند وەڵامێک ھەیە لەوانە:

- لەوانەیە کەڕاھەت مەبەست پێی حەڕامی بێت.

- لەوانەیە ئەو کاتەی کە وەڵامی داوەتەوە فەرموودەی پێ نەگەیشتبێت، دوای وەڵام دانەوە فەرموودەی پێ گەیشتبێت.

- لەوانەیە فەرموودەی پێ صحیح نەبێت، بۆیە وتەی صحابی ھەڵبژاردووە.

- لەوانەیە پرسیارکەر زانی بێتن کە فەرموودە لەم بابە ھەیە، بەڵام پرسیاری ئەوەی لێ کردبێت وتەیەکی تر ھەیە.

٧- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بەتاڵ کردنەوەی سیحر بە سیحر دروست نیە تەنانەت له کاتی پێویستیش.

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ھەندێ زانا بۆ ئەوە چوون دروستە سیحر بەتاڵ بكرێت بە سیحر لەکاتی پێویستی، ئەم وتەیە ڕاست نییە بەڵکو وتەیەکی ھەڵەیە، چونکە زەرووریات دروست نيه بەوەی دین و تەوحیدی لەسەر دابنێیت لەبری، ئەوەی زانراو بێت پێنج شتە زەروورەکان شەریعەت پێی ھاتووە بۆ پاراستنی، یەکەمیان پاراستنی دینە). التمھید لاپەڕە ٣١٨.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام