سەردێری پرسیار:ئایا نووستن بە دانیشتنەوە دەست نوێژ دەشکێنێت؟

بەرواری دانان :2022-11-21 کۆدی پرسیار:2643

پرسیار:

پرسیار: ئایا نووستن بە دانیشتنەوە دەست نوێژ دەشکێنێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە نووستن زانایان دەڵێن:

ـ وتەی ڕاست ئەوەیە نووستن دەست نوێژ ناشکێنێت.

ـ خودی نووستن ھەلوەشێنەری دەست نوێژ نییە تا بڵێی زۆر و کەمی نووستن وەک میز و پیساییە، بەڵکو نووستن ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان، لەبەر فەرموودەی : (العين وِكَاء السَّهِ ، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء)، ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان ، ئەگەر ھۆکارببێت بۆ دەست نوێژ شکان سەیری دەکەین ئەگەر نووستنی قول بێت، واتە : ئەگەر شتێک دەربچێت ھەست پێی ناکات، ئەوە لەم حاڵەتە نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت، لەبەر ئەگەری ئەوە لەوانەیە شتێک دەرچوو بێت ھەستی پێ نەکردبێت، جا ڕاکشابێت یان دانیشتوو بێت یان لە ركوع بێت یان قیام.

بەڵام ئەگەر نووستنێک بێت بەئاگای لەخۆ بێت، ئەوە نووستنەکەی دەست نوێژ ناشکێنێت، ھەتا ئەگەر خەونیش ببینێت ، یان ڕاکشا بێت یان پاڵی دابێتەوە یان لە سوجدە بێت یان ڕکوع، مادەم دەڵێت : ئەگەر ھەوا دەربچێت ھەستی پێ دەکەم، ئەوە نووستن دەست نوێژ ناشکێنت ھەتا ئەگەر کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر بمێنێتەوە ئەو دەزانێت ئەگەر شتێک دەربچێت ھەستی پێ دەکات، ئەوە دەست نوێژ ناشکێت، چونکە ئەصل وایە دەست نوێژی ماوە، دەست نوێژی ناشکێنین بە گومان. (فتح ذي الجلال والإكرام) لابن عثیمین (١/٤٠١-٤٠٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام