پرسیار: بۆچی وەسفی ڕۆژی قیامەت کراوە بەوە سەری مناڵ سپی دەبێت؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمٗا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا)[المزمل: ١٧].
واتە: (ئهگهر ئێوه لهسهر یاخی بوونتان بهردهوام بن)؛ جا چۆن خۆتان دهپارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر دهکات و سهری سپی دهبێت.
وەسفی ڕۆژی قیامەت کراوە بەوە مناڵ سەری سپی دەبێت و پیر دەبێت، ئەمەش لەبەر دوو هۆیە:
ـ یان لەبەر ناخۆشی یەکان و خەم و خەفەتی ڕۆژی قیامەتە، کە ئەمە نزیکترە.
ـ یان لەبەر درێژی ڕۆژی قیامەتە، ڕۆژێکە ئەوەندە درێژە مناڵ سەری سپی دەبێت و پیر دەبێت.
مناڵ لەو کەسانەیە خەم کەمتر دەخوات لە کەسانی تر، ئەگەر مناڵ تووشی خەم و پەژارە بێت و سەری سپی بێت لەو ڕۆژەدا ئەی دەبێت حاڵی کەسانی تر چۆن بێت؟!