پرسیار: حوکمی داوا کردن لە سیفەتەکانی خوای گەورە؟ ئایا دەبێتە شیرک؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زاتی خوای گەورە وەسف کراوە بە چەندین سیفەت، سیفەت بە تەنیا شت دروست ناکات و نابەخشێت و قەدەغە ناکات، ئەگەر داوای لێ بکەیت ئەوە داوات لە سیفەتێک کردووە هیچ ناکات، بۆیە دروست نییە عیبادەتی بکەیت، هەر کەسێک تەنها عیبادەتی سیفەت بکات، ئەوە عیبادەتی جگە لەخوای کردووە و تووشی شیرک بووە.
ئەگەر کەسێک بڵێت: (ئەی وتەی خوا بەزەییم پێ ببە یان فلانە شتم پێ بدە یان لێم خۆشە)، ئەمەیان تووشی شیرک بووە.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داواکردن لە سیفەتەکانی خوای گەورە و کەلیمەکانی کوفرە بە یەک دەنگی موسڵمانان). (تلخيص الاستغاثة والرد على البكري) لاپەڕە (181).
کەواتە عیبادەتی تەنها سیفەت کردن شیرکە.