پرسیار: دروستە پیاو زەواج لەگەڵ خالەتی خێزانی خۆی بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خالەتی خێزانی پیاو لە مەحرەمەکان نییە بۆ پیاو، بەڵکو لە نامەحرەمەکانە، نابێت بەتەنیا لەگەڵی بمێنیتەوە و تەوقەی لەگەڵ بکەیت.
نەهی لەوە کراوە ئافرەتێک و خالەتی پێکەوە کۆبکەیتەوە، واتە: ئافرەتێک و خالەتی لە یەک کاتدا خێزانی یەک پیاو بن، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم: (لَا يُجْمَعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا ، وَلَا بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَخَالَتِهَا). رواە البخاري (٥١٠٩)، ومسلم (١٤٠٨).
ئەم فەرموودەیە داوای ئەوە ناکات خالەت مەحرەمە، چونکە خێزانی پیاو ئەگەر تەلاقدرا یان مرد ئەوە دروستە پیاو خالەتی مارە بکات.