پرسیار: وتەی: (وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا)، ئاماژەیە بۆ بوونی سێبەر لە بەهەشتدا، سێبەریش ئەوکاتە دروست دەبێت ئەگەر خۆر هەبێت، خۆریش لە بەهەشتدا نییە، لەبەر وتەی: (لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا)، چۆن ئەم دوو ئایەتانە تەفسیر دەکرێن؟
وەڵام لە چەند ڕوویەکەوەیە:
یەکەم: (الظلال)، سێبەر لە بەهەشدا دەستەواژەیەکە بۆ زۆری دار و درەخت و کۆشک و تەلار. (تفسير ابن عطية) (5/421).
دووەم: مەبەست لە (الظلال) خۆشی یەکانی بەهەشتە، هاوشێوەی وتەی: (عَيشٌ ظَليلٌ). (فتح الباري) لابن حجر (6/326).
سێیەم: سێبەری بەهەشت سێبەری نوری قەندیلەکانی عەرشە یان نوری عەرشە، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بینایی چاویان نەبێت، چونکە نورەکەی گەورەترە لە ڕۆناکی خۆر.