سەردێری پرسیار: ئایا مافی دایک و باوک گەورەترە یان هاوسەر؟

بەرواری دانان: 2022-12-07 کۆدی پرسیار: 2652

پرسیار:

پرسیار: ئایا مافی دایک و باوک گەورەترە یان هاوسەر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن مافی دایک و باوک گەورەترە لە مافی هاوسەر لەبەر چەند ڕوویەک:

یەکەم: مافی دایک و باوک جێگیرە و لاناچێت بە هیچ شێوەیەک هەتا بە مردنی یەکێکیانیش، بەڵام مافی هاوسەر جێگیر نییە بەڵکو بەهۆی گرێبەستەوەیە لەنێوانیان، هەر کاتێک گرێبەستەکە هەلوەشێنراوە بە تەلاق یان خولع یان فەسخ یان مردن ئەوە مافی لادەچێت.

دووەم: مافی هاوسەر جێگیربووە بەهۆی گرێبەستەوە، ئەگەر پیاو کەمتەرخەم بێت یان ستەم بکات دروستە ئافرەت گوێڕایەڵی هاوسەری نەکات بە داوای جیابوونەوە کردن، بەڵام مافی دایک و باوک لاناچێت بە کەمتەرخەمی دایک و باوک و ستەمیان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام