پرسیار: ئەگەر مافی دایک و باوک گەورەتر بێت لە مافی هاوسەر ئەی بۆچی گوێڕایەڵی هاوسەر پێش دایک و باوک دەخرێت؟
وەڵام: پێش خستنی گوێڕایەڵی هاوسەر بەسەر گوێڕایەڵی دایک و باوکەوە مانای ئەوە نییە پلە و پایەی هاوسەر گەورەترە و بەرزترە لە هی دایک و باوک، بەڵکو لەبەر ئەوەیە گوێڕایەڵی هاوسەر جێگیربووە بە گرێبەستێکی تووند و پتەو، دروست نییە ئافرەتی موسڵمان ئەم بەڵێنە گەورەیە هەڵوەشێنێتەوە، چونکە نظامی خێزان ڕاست نابێت مەگەر بەمە، بۆیە فەرمان کراوە گوێڕایەڵی هاوسەر بکرێت.
ئەگەر باوک فەرمان بە کچی بکات لەوەی سەرپێچی هاوسەری بکات لە چاکەدا، ئەوە فەرمانی کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و فەرمانی کردووە بە تاوان، لەم حاڵەتە گوێڕایەڵی دروستکراو ناکرێت لە سەرپێچی دروستکار.