سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (من ٲدرك الصبح ولم یوتر فلا وتر لە)؟

بەرواری دانان :2022-12-08 کۆدی پرسیار:2655

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (من ٲدرك الصبح ولم یوتر فلا وتر لە)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن ٲبي سعید الخدري رضي اللە عنه ان النبي صلی اللە علیە وسلم قال: (من ٲدرك الصبح ولم یوتر فلا وتر لە). ٲخرجە ابن حبان (٦/١٦٨)، والحاکم (١ / ٣٠١ـ ٣٠٢).

واته: لە (ٲبي سعید الخدري) دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک بگات بە بەرەبەیان و ویتری نەکردبێت هیچ ویتر بۆی نییە).

سوودەکانی فەرموودەکە:

١ـ فەرموودەکه بەڵگەیە کاتی ویتر تا پێش هەڵاتنی فەجرە، ئەگەر فەجر هەڵات ئەوە دروست نییە ویتر ئەنجام بدرێت، چونکە ویتر کردەوەی شەوە و دەبێت لە شەودا ئەنجام بدرێت، موسڵمان دەبێت کاتێکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ویتر، جا سەرەتایی شەو بێت یان ناوەڕاستی یان کۆتاکەی.

٢ـ هەر کەسێک ویتر تەرک بکات بە ئەنقەست تا هەڵاتنی فەجر، ئەوە ئەو خێرە گەورەیەی لەدەست چووە و ناتوانێت قەزا بکاتەوە، سەبارەت بەوەی ویتری لەبیرکردووە یان نووستووە بە ئاگا نەهاتووە، ئەمەیان دەتوانێ قەزا بکاتەوە، لەبەر وتەی: (من نام عن صلاە او نیسها فلیصلها ٳذا ذکرها).

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە هەموو نوێژێکی واجب و سوننەت دەگرێتەوە، بۆ نوێژی واجب ئەم فەرمانە واجب بوونە، بۆ نوێژی سوننەتیش ئەم فەرمانە بۆ سوننەتە، چونکە سوننەت نابێتە واجب). المحلی (٣/١٠٣).

پێغەمبەری خوا ئەگەر شەو خەوی لێ کەوتبا یان ئازاری هەبوایا ئەوە شەو نوێژی لە ڕۆژدا قەزا دەکردەوە، لە بری (١١) ڕکاعەت (١٢) ڕەکاعەتی ئەنجام دەدا، کەواتە دەبێت ویتر بکرێتە جووت ئەگەر قەزا کراوە لە ڕۆژدا، ئەگەر ویتر (٣) ڕەکاعەت بوو یان (٥) ڕەکاعەت بوو ئەوە دەبێت بکەیت بە (٤) ڕەکاعەت یان (٦) ڕەکاعەت.

٣ـ فەرموودەکە بەڵگەیە عیبادەتەکان دیاریکراون بە کات، نە پێش کاتی ئەنجام دەدرێت و نە دوای کاتی ئەنجام دەدرێت، لەسەر ئەمە هەر کەسێک نوێژێکی واجب ئەنجام بدات دوای کاتی نوێژ بێ ئەوەی عوزری هەبێت، ئەوە نوێژی واجب بۆی نییە ئەگەر هەزار جاریش ئەنجام بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام