پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر وتەی زانایان سەبارەت بە تەرتیب بۆ قەزاکردنەوەی نوێژ؟
وەڵام: تەرتیب بۆ قەزاکردنەوەی نوێژ بەشێوەیەکی مەزهەبی زۆربەی زانایانە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەشێوەیەکی گشتی تەرتیب بۆ قەزاکردنەوەی نوێژ واجبە.
ئیمام شافعی بۆ ئەوە چووە تەرتیب واجب نییە، وەک ڕۆژوو وایە تەرتیب بۆی واجب نییە.
ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە تەرتیب واجبە نوێژەکان ئەگەر زۆریش بن نوێژەکان.
ئیمام مالک و ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چوون تەرتیب واجب نییە بۆ زیاتر لە شەو و ڕۆژێک، چونکە تەرتیب دەبێتە بارگرانی، تەرتیب لادەچێت وەک قەزاکردنەوەی ڕۆژوو). (المغني) (١/٣٥٢).
زانایان دەڵێن تەرتیب لادەچێت بە لەبیرکردن و نەزانین و ترسی ئەوەی کاتی نوێژ بڕوات.
سەبارەت بە تەرتیب بۆ ترسی لەدەست چوونی نوێژ جەماعەت ابن تیمیە بۆ ئەوە چووە تەرتیب لادەچێت، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە نوێژ خوێن داخلی نوێژ دەبێت لەگەڵ جەماعەت بە نییەتی ئەو نوێژەی کە قەزا دەکاتەوە. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٢/ ١٣٨ـ١٤٤).