پرسیار: شەو نوێژ و ویتر ئەگەر قەزا بکرێنەوە لەڕۆژدا ئەوە بە جووت قەزا دەکرێنەوە، ئەی ئەگەر لەشەوی دواتر بیری کەوتەوە شەو نوێژ و ویتری ئەنجام نەداوە، ئایا ویتر بە جووت قەزا دەکاتەوە؟
وەڵام: دەبێت ویتر بە جووت قەزا بکرێتەوە ئەگەر لە شەوی دواتریش بیری کەوتەوە ویتری ئەنجام نەداوە، چونکە کاتی ویتر ڕۆیشتووە. (فتح ذي الجلال والاکرام) لابن عثیمین (٤/٢٥٩).