سەردێری پرسیار: کەسێک دەست بە نوێژ دەکات لە شاری خۆی لەناو فڕۆکە یان کەشتی، پاشان فرۆکە یان کەشتی لە شارەکە دەرچێت، ئایا نوێژ کورت دەکات یان تەواو دەکات؟

بەرواری دانان :2022-12-13 کۆدی پرسیار:2659

پرسیار:

پرسیار: کەسێک دەست بە نوێژ دەکات لە شاری خۆی لەناو فڕۆکە یان کەشتی، پاشان فرۆکە یان کەشتی لە شارەکە دەرچێت، ئایا نوێژ کورت دەکات یان تەواو دەکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک داخلی نوێژ بێت مقیم بێت، پاشان سەفەر بکات، ئەوە نوێژی تەواو دەکات وەک مقیم، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

نموونە: کەسێک لەناو کەشتی یە یان لەناو فڕۆکەیە، دەست بە نوێژ دەکات لە شوێنی خۆی یان شاری خۆی، پاشان لە شارەکەی جیابووەوە، لەم حاڵەتە نوێژ تەواو دەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام