سەردێری پرسیار: پرسیار // ئافرەتێک مردوو دوو کچی بەدوای خۆی بە جێ ھێشتووە لەگەڵ کوڕی کوڕی خۆی و کچی کوڕی خۆی و لەگەڵ منالەکانی برای خۆی ، میرات چۆن دابەش دەکرێ و چەندە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-04 کۆدی پرسیار: 266

پرسیار:

پرسیار // ئافرەتێک مردوو دوو کچی بەدوای خۆی بە جێ ھێشتووە لەگەڵ کوڕی کوڕی خۆی و کچی کوڕی خۆی و لەگەڵ منالەکانی برای خۆی ، میرات چۆن دابەش دەکرێ و چەندە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئافرەت ئەگەر بمرێت میراتگرەکانی ئەمانە بن :

(١) دوو کچ .

(٢) کوڕی کوڕی و کچی کوڕی .

(٣) منالەکانی برای .

زانایان دەلێن دوو کچەکە لە سێ بەشی میرات دوو بەش دەبەن ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ) النساء/11 .

ئەو میراتەی دەمێنێتەوە بۆ کوڕی کوڕی و کچی کوڕی " واتە بۆ منالەکانی کوڕیەتی " ، کچ نیوەی کوڕ وەردەگرێت بەم شێوەیە دابەش دەکرێ .

وە ھیج میرات بۆ منالەکانی برای نییە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام