پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر سەردانی شەرعی و ناشەرعی گۆڕستان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەردانی گۆڕستان کردن سێ جۆرە:
یەکەم: (سەردان کردنی شەرعی): ئەویش سەردان کردنە بۆ ئەوەی دوعا بۆ مردووەکان بکەیت و ئاخیرەتت بیر کەوێتەوە. (مجموع فتاوى ابن باز) (4/345).
دووەم: (سەردان کردنی بیدعی): ئەویش ئەوەیە سەردانی گۆڕ دەکەیت لەبەر گۆڕەکە و عیبادەت کردن لای گۆڕەکە یان ئاژەڵ سەربڕین لەلای و شتی تر، گومانی وابێت عیبادەت لەلای گۆڕ تایبەتمەندییەکی هەیە، ئەمەیان بیدەعەیە و هۆکارێکە لە هۆکارەکانی شیرک. (مجموع فتاوى ابن باز) (4/345).
سێیەم: (سەردان کردنی شیرکی): ئەویش ئەوەیە سەردانی گۆڕ دەکات بۆ ئەوەی داوای لێ بکات، یان ئاژەڵی بۆ سەر ببڕێت، یان نەزری بۆ بکات، یان ھەر عیبادەتێکی تر ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە و لە دین دەردەچێت پەنا بەخوا، ئەمە بۆ کەس نابێت مەگەر خوا. مجموع فتاوى ابن باز) (4/345) (13/287)، (فتاوى اللجنة الدائمة- المجموعة الثانية) (7/446).