پرسیار: حوکمی دوعای خەتمی قورئان لەناو نوێژی ویتردا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە بخوێنی لەناو نوێژ کاتی خەتمی قورئان، کە ئەمە وتەی مالکی و ئەبو حەنیفە و ئەلبانی و ابن عثیمینە، چونکە هیچ بەڵگەی صحیح نەقل نەکراون، ئەسڵ لە عیبادەتیش وەستانە مەگەر بەڵگەی صحیح هاتبێت.
ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گومانی تێدانییە پابەند بوون بە دوعایەکی دیاریکراو دوای خەتمی قورئان لە داهێنراوەکانە دروست نییە بخوێندرێت). (سلسلة الأحاديث الضعيفة) (13/315 رقم 6135).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دوعای خەتمی قورئان لەناو نوێژ گومانی تێدانییە دروست نییە، چونکە ئەگەرچی لە ئەنەسی کوڕی مالک نەقل کراو نزیکەکانی خۆی کۆدەکردەوە کاتی خەتمی قورئان و دوعای دەخوێند، بەڵام ئەمەیان لە دەرەوەی نوێژ بووە، جیاوازی هەیە لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژ، بۆیە دەڵێین دوعا کاتی خەتمی قورئان لەناو نوێژ هیچ ئەسڵ و ئەساسی بۆی نییە، نابێت ئەنجام بدرێت تا بەڵگە دێت لەسەر خوێندنی لەناو نوێژ). (الشرح الممتع) (4/42).