پرسیار: حوکمی دەرچوون لە مزگەوت دوای بانگ؟ دەکرێت جیاوازی نێوان زانایان باس بکەن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەرچوون دوای بانگ، دوو وتە هەیە:
یەکەم: مەکروهە لە مزگەوت دەربچیت دوای بانگدان مەگەر کەسێک عوزرێکی هەبێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە، بەڵگە:
ـ عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عَنْه قال: (أمَرَنا رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: إذا كنتُم في المسجدِ فنُودِيَ بالصَّلاةِ، فلا يَخرُجْ أحدُكم حتى يُصلِّيَ). رواه الطيالسي في (المسند)) (2711)، وأحمد (2/537) (10946)، والبيهقي في (شعب الإيمان) (2603) صحَّح إسنادَه المنذريُّ في (الترغيب والترهيب) (1/153)، وقال الهيثميُّ في (مجمع الزوائد) (2/8): رجاله رجال الصَّحيح. وقال الألبانيُّ في (تخريج مشكاة المصابيح) (1032): حسنٌ أو صحيحٌ.
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا فەرمانی بە ئێمە کردووە ئەگەر لە مزگەوت بین و بانگدرا لە مزگەوت دەرنەچن تا نوێژ ئەنجام دەدەن).
ـ عنِ أبي الشَّعثاءِ، قال: كنَّا قعودًا في المسجدِ مع أبي هُرَيرةَ، فأذَّنَ المُؤذِّنُ، فقام رجلٌ من المسجد يَمشي، فأتْبعَه أبو هريرةَ بصرَه حتى خرَجَ من المسجدِ، فقال أبو هريرةَ: أمَّا هذا فقد عصَى أبا القاسمِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم). رواه مسلم (655).
واتە: لە (أبي الشَّعثاءِ) دەگێڕنەوە دەفەرمووێت: ئێمە دانیشتبووین لە مزگەوتی ئەبو هوڕەیڕە، بانگدەر بانگیدا، پیاوێک هەستا لە مزگەوت ڕۆیشت، ئەبو هوڕەیڕە سەیری کرد تا دەرچوو لە مزگەوت، ئەبو هوڕەیڕە فەرمووی: (ئەم پیاوە سەرپێچی باوکی قاسمی کرد صلی اللە علیە وسلم).
ـ عن أبي هُرَيرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (لا يَسمعُ النِّداءَ في مَسجِدي هذا، ثمَّ يخرجُ منهُ إلَّا لحاجةٍ، ثمَّ لا يرجِعُ إليه إلَّا منافقٌ). رواه الطبراني في (المعجم الأوسط) (4/149) (3842). قال المنذريُّ في (الترغيب والترهيب) (1/153): رُواته محتجٌّ بهم في الصَّحيح. وقال الهيثمي في (مجمع الزوائد) (2/8): رجاله رجال الصَّحيح. وصحَّحه بمجموع طُرقه الألبانيُّ في (سلسلة الأحاديث الصحيحة) (2518).
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (کەس نییە گوێی لە بانگ بێت لەم مزگەوتە، پاشان دەردەچێت مەگەر کەسێک بۆ کارێکی پێویست دەرچێت، پاشان ناگەڕێتەوە ئیلا ئەمەیان دووڕووە).
ئەم فەرموودانەی هاتوون بۆ کەڕاهەتن نەک حەڕامی.
ـ بانگدان بۆ ئەوەیە تا بانگی ئەوانە بکەیت کە ئامادە نین، ئەگەر کەسی ئامادەبوو دەرچوو ئەمە ئەم کردەوەیە دژی مەبەستەکە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە دوای بانگدان لە مزگەوت دەربچیت بێ عوزر، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن حزم و شەوکانی و ابن باز و ئەلبانی و ابن عثیمینە، بەڵگە:
ـ ئەو فەرموودەی نەهی کردووە بۆ حەڕام بوونە نەک کەڕاهەت، هەروەها ئەبو هوڕەیڕە بەڕوونی فەرمووی سەرپێچی باوکی قاسمی کردووە.
ـ بۆ ئەوەی ئەوەی دەردەچێت کردەوەکەی وەک هی شەیتان نەبێت کە ڕادەکات تا گوێی لە بانگ نەبێت.
کەواتە کەمترین حاڵەت ئەوەیە مەکروهە دەربچیت بێ عوزر، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە، بۆیە باشتر وایە مرۆڤ دڵنیایی وەربگرێت.