پرسیار: حوکمی دەرچوون دوای بانگ بە پوختی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە دەرچوون دوای بانگدان دەڵێن:
ـ بانگدان بۆ ئەوەیە تا بانگی ئەوانە بکەیت کە ئامادە نین، ئەگەر کەسی ئامادەبوو دەرچوو ئەوە ئەمە ئەم کردەوەیە دژی مەبەستەکەیە.
ـ بۆ ئەوەی ئەوەی دەردەچێت کردەوەکەی وەک هی شەیتان نەبێت کە ڕادەکات تا گوێی لە بانگ نەبێت.
ـ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لە دەرچوون دوای بانگدان، کەمترین حاڵەت ئەوەیە مەکروهە دەربچیت بێ عوزر، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە، بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لە دەرچوون دوای بانگ.