سەردێری پرسیار:حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژی جەنازە؟

بەرواری دانان :2022-12-16 کۆدی پرسیار:2669

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژی جەنازە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی نوێژی جەنازە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا هەر کەسێک نوێژی جەنازەی کردبێت نابێت دووبارە نوێژی لەسەر بکاتەوە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی ڕاستی شافعی یەکانە، بەڵگە:

ـ نوێژ دووبارە کردنەوە دەبێت بە سوننەت، نوێژی جەنازە نابێتەوە بە سوننەت وەک خۆی.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چووە دروستە نوێژ دووبارە بکرێتەوە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و حەنابلەیە، وتەی ابن تیمیە و ابن بازە، بەڵگە:

ـ قیاس دەکەن لەسەر نوێژەکانی تر کە دروستە دووبارە بکرێتەوە لەگەڵ جەماعەتێکی تر.

وتەی ڕاست دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، دەتوانی دووبارە بکەیتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام