پرسیار // ئایا دروستە زەکاتی سەرفترە پارە بدرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەسل وایە زەکاتی سەرفترە خواردن دەدرێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خواردنی داوە و وە ھاوەلانیش ، وە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارە بە پارە دان بۆ زەکاتی سەرفترە سێ وتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن پارە دان بۆ زەکاتی سەرفترە بە زەکات ناچێت دەبێت ئیلا خواردن بێت ، کە ئەمە وتەی مالک ، و شافعی ، و احمد ، ابن عثيمين ، ...... ھتد ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خواردنی داوە و فەرمانی بە ھاوەلان کردووە ، ئەگەر پارە دان دروست بوایا پارەی دەدا .
دووەم / ھەندێک زانا دەلێن دروستە پارە بدرێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و احمد ، بەلگە :
(١) مەبەست لە زەکاتی سەرفترە دان ئەوەیە کە ھەژار بێ بێ نیاز بێت و پێویستییەکانی بێتە دی ، ئەگەر پارەش بدرێت ھەر بۆ پێویستی ھەژارە ، وە ھەندێک جار زیاتر لە خواردن پێویستیەکانی ھەژار دابین دەکات .
سێیەم / ھەندێک زانا دەلێت ئەگەر پێویست بکات یان سوودی ھەبێت دروستە پارە بدرێت ، کە ئەمە وتەی ئیمام احمد ، ابن تیمییە ، بەلگە :
(١) ئەسل وایە زەکاتی سەرفترە خواردن دەدرێت ، بەلام ئەگەر سوودی ھەبوو یان پێویست بکات دروستە پارە بدرێت .
وتەی ڕاست وتەی سێیەمە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بزانێت کە دەبێت ئیلا خواردن بدرێت بەلام پارەی بەخشی چونکە بۆی ئاسانترە ئەوە بە زەکاتی سەرفترە ناچێت ، بەلام ئەو حالەتەی پرسیارکەر باسی کردووە ئەگەر کەسی دەست نەکەوت خواردن وەربگرێت ، واتە کەسی دەست نەکەوت برنج وەربگرێت یان خورما یان گەنم ، ئەوان ھیچ وەرناگرن ئیلا پارە نەبێت ، ئەو کات پارە دەدرێت بە ئەندازەی نرخی مەنێک خواردن . )) "فتاوى نور على الدرب"
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) ئەسل وایە زەکاتی سەرفترە خواردن دەدرێت ئیلا ئەگەر پێویست بکات یان سوودی ھەبێت ئەو کات دروستە پارە بدرێت .
(٢) ئەگەر کەس نەبێت زەکاتی سەرفترەت لێ وەربگرێت بە خواردن ئیلا پارە نەبێت ، ئەو کات دروستە پارە بدەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ