حوکمی لەبەرکردنی جل و بەرگی جوان بۆ فەخر و شانازی کردن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن جوانی لە شێوە و جل و بەرگ سێ جۆرە:
یەکەم: هەیە سوپاسکراوە، سوپاسکراو ئەوەیە بۆ خوا بێت و یارمەتی دەر بێت بۆ تاعەتی خوا و جێ بەجێکردنی فەرمانەکان، پێغەمبەری خوا (ﷺ) خۆی جوان دەکرد بۆ وەفدەکان، ئەمەیان هاوشێوەی جل و بەرگ و ئالەتی جەنگ بوو.
دووەم: هەیە زەمکراوە، ئەویش ئەوەیە بۆ خۆ بەگەورە دانان و فەخر بێت، وە بکات بە هۆکار بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکان.
سێیەم: هەیە نە سوپاسکراوە و نە زەمکراوە، ئەویش ئەوەیە بۆ جگە لەو دوو حاڵەتەی باسمان کرد). (الفوائد) لابن القيم لاپەڕە (185، 186).