پرسیار: دەکرێت باسی هەندێک ئادابەکانی مناقشەی ئایینی بکەن؟ زۆر لە موسڵمانان مناقشە دەکەن و هەستی یەکتر بریندار دەکەن و بگرە هەندێکیان جنێویش بەیەکتر دەدەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی دەیەوێت مناقشە بکات هەندێک ئاداب هەن دەبێت پێیەوە پابەند بێت:
١ـ نییەتێکی ڕاستی هەبێت لە سەرخستنی حەق، بانگەوازەکەی بۆ خوا بێت و دوور بێت لە ڕیا و سومعە.
٢ـ زانستێکی ڕاستی لەلابێت لە کتاب و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینەکانی ئوممەت.
٣ـ گەڕاندنەوەی جیاوازییەکە بۆ قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا.
٤ـ پێشخستنی نەقل بەسەر عەقڵ و گومان.
٥ـ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی جوان و بەرزی ئیسلام لە کاتی مناقشە کردن، قسەی جوان کردن و ڕێزی یەکتر گرتن، بێ ئەوەی توانجی لێ بدەیت و گاڵتەی پێ بکەیت.
٦ـ دەبێت ئامانجت بەدیارخستنی حەق بێت و قەناعەت بۆ خەڵک دروست کردن بێت لەسەر حەق، نەک تێکەڵ کردن بێت لە خەڵک.
٧ـ پێش خستنی شتی گرینگتر بەسەر گرینگ لە بەڵگە، بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر بێ دەنگ بکەیت بۆ بەدیارخستنی حەق.
٨ـ خۆ بەدوورگرتن لە درێژەدان بە قسەکردن و وتەی سەیر و دەرچوون لە بابەتەکە.
٩ـ خۆگرتنەوە لە مناقشە ئەگەر سەر بکێشێت بۆ فیتنە، یان زیان بە بانگەوازی ئیسلامی بکەوێت.
١٠ـ ئاشکرا کردنی ئەوە دەبێت تەسلیم بن بۆ ئەو بابەتانەی هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری.
١١ـ تەعن نەدان لە بەڵگەکانی کەسی بەرامبەر و وەڵام دانەوەی بە جوانترین شێوە.
بەداخەوە لەم ڕۆژگارەی ئێمە تێداین کەم مناقشە هەیە ئەم ئادابانەی تێدابێت، ئەمەش بۆ نەبوونی ئیخلاس و خۆ بەگەورە دانان و بەکەم دانانی کەسی بەرامبەر دەگەڕێتەوە پەنا بەخوا.