پرسیار // ئایا زەکاتی سەرفترە چ خواردنێک دەدرێت وە چەند دەدرێت بە کیلۆ ؟
وەلام // وفي الصحيحين عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنَّا نُعْطِيهَا فِي زَمَانِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ .
واتە : ئێمە زەکاتی سەرفترەمان دەبەخشی لە سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مەنێک لە خۆراک ، یان مەنێک لە خورما ، یان مەنێک لە جۆ ، یان مەنێک مێوژ .
ڕوونکردنەوە : ھەر صاعێک چوار مشتە ، وە ھەر مشتێک بە نزیکەی ٥٠٠ غرامە یان ٥٠٠ غرام شتێکە ، دەست بۆ دەست دەگۆڕدرێت بەلام عیبرەت بە مام ناوەندییە ، کەواتە یەک صاع بە نزیکەی دەکاتە دوو کیلۆ یان دوو کیلۆ چارەک یان دوو کیلۆ و نیو ، ھەندێک دەلێن ئەگەر سێ کیلۆ دابنێیت دڵنیا ترە بۆ ھەر نەفەرێک .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکاتی سەرفترە ئێستا صاع ی ئێمە دەکاتە سێ کیلۆ بە نزیکەیی ، ..... )) مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (14/200) .
ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت دوو کیلۆ و سەد غرام دەکات .
زانایان دەلێن لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خورما و گەنم و جۆ و کەشک و مێوژ دراوە ، بەلام مەبەست پێی ئەوە نییە ئیلا ئەم جۆرە خواردنە بدرێت چونکە خواردنی ئەوان ئەو کاتە ئەو جۆرە خواردنە بوو ، کەواتە خواردنی خەلک لە ھەر شوێنێک چ خواردن بێت ئەو خواردنە دەدرێت ، ئێستا لێرە خواردنی خەلک برنجە برنج دەدرێت .
ابی سعید خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( کنا نخرج صاعا من طعام ، وكان طعامنا يومئذ التمر و الشعير و الزبيب ورالأقط )) رواە البخاری ، واته : ئێمە مەنێک خواردنمان دەدا ، خواردنی ئێمە ئەو کات خورما و جۆ و مێوژ و کەشک بوو .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت لای ئێمە واجبە سەرفترە ئەو خواردنە بدرێت کە خواردنی زۆربەی شارەکە ئەو خواردنەیە ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکیشە ، ابو حنیفە دەلێت : سەرپشکی بە ئارەزووی خۆتە ، وە ئیمام احمد وتەی ھەیە کە نابێت ھیچی تر بدرێت بێجگە لەم پێنجەی کە دەقی لەسەر ھاتووە : خورما و مێوژ و گەنم و جۆ و کەشک . )) "المجموع"(6/112) .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( مالکی بۆ ئەوە چووینە کە زەکاتی سەرفترە ئەو جۆرە خواردنە بدرێت کە قوتی خەلکی ئەو شارەیە وەک : نیسک و برنج و ...... بێجگە لە ئەمانە ھیچی تر بە سەرفترە ناچێت ئیلا ئەگەر قووتی خەلک بێت و واز لەم جۆرە خوارنانەی پێشوو بھێنن . )) "الموسوعة الفقهية" (23/343)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێکراوە سەبارەت سەرفترە دانی جۆ گوێمان لێ بووە لە بەڕێزتان ئەگەر بدرێت بە سەرفترە ناچێت ، دەمانەوێ لە بەڕێزتان ڕوون کردنەوە بدەن ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئێوە باستان کرد گوێتان لە ئێمە بووە کە جۆ بە سەرفترە دان ناچێت ، ئەم ووتەی ئێمە بۆ خەلکانێکە کە جۆ قووتیان نییە ، چونکە حیکمەت لە ئەرێنی سەرفترە ئەوەیە خواردنە بۆ ھەژارەکان ، ئەمەش ناھێتە دی ئیلا کاتێک قووت بێت بۆ خەلک ، وە دیار کردنی خورما و جۆ لە فەرموودەی عبد الله بن عمر رضي الله عنهما لەبەر علەتی ئەو دووە نییە ، بەلکو لەبەر ئەوەیە کە قووتی خەلک بووە ئەو کات ، بە بەلگەی فەرموودەی ابی سعید الخدری رواە البخاری دەلێت : (( كنا نخرج في عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم الفطر صاعاً من طعام )، قال أبو سعيد: ( وكان طعامنا الشعير ، والزبيب ، والأقط ، والتمر)" ابو سعید دەلێت : خواردنی ئێمە ئەو کات جۆ و مێوژ و کەشک و خورما بوو . )) "مجموع الفتاوى"(18/282) .
زانایان دەلێن نابێت زەکاتی سەرفترە شیر بدەیت ، چونکە ئەوەی دەدرێت دەبێت خواردنی خەلک بێت لە سەردەمە وەک گەنم و برنج و .... ھتد .
عبد الرحمن البراك خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( نابێت زەکاتی سەرفترە شیر بدەیت ، بەلام ئەگەر خەلکانێک قووتیان شیر بێت دروستە بدرێت .))
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) زەکاتی سەرفترە لە سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت گەنم و جۆ و خورما و مێوژ و کەشک دراوە چونکە خواردنیان ئەمە بوو ، خواردنی خەلک چ بێت ئەو جۆرە خواردنە دەدرێت .
(٢) زەکاتی سەرفترە ھەر نەفەرێک مەنێک دەدات بە نزیکەیی دەکاتە دوو کیلۆ شتێک یان دوو کیلۆ و چارەک یان دوو کیلۆ و نیوو .
(٣) ھەر کەسێک خواردنێک بدات قووتی ئەو کاتی خەلک نەبێت ئەوە بە سەرفترە ناچێت لەسەر وتەی ھەندێک زانا .
(٤) شیر بەخشین وەک سەرفترە بە سەرفترە ناچێت ئیلا شوێنێک شیر قووتیان بێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ