پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (إِذَا الرَّجُلُ دَعَا زَوْجَتَهُ لِحَاجَتِهِ فَلْتَأْتِهِ وَإِنْ كَانَتْ عَلَى التَّنُّورِ)؟
وەڵام: عَنْ طَلْقِ بْنِ عَلِيٍّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (إِذَا الرَّجُلُ دَعَا زَوْجَتَهُ لِحَاجَتِهِ فَلْتَأْتِهِ وَإِنْ كَانَتْ عَلَى التَّنُّورِ). رواه الترمذي (الرضاع/ 1080)، و صححه الألباني برقم 927 في صحيح سنن الترمذي.
واتە: لە (طَلْقِ بْنِ عَلِيٍّ) دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ئەگەر پیاو بانگی خێزانی خۆی کرد بۆ پێداویستی خۆی (واتە: جووت بوون)، ئەوە با وەڵامی بداتەوە ئەگەر لەسەر تەنوریش بێت نان بکات).
سوودەکانی فەرموودەکە:
١ـ فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە لەسەر ئافرەت گوێڕایەڵی پیاوی بکات، گوێڕایەڵی پیاو کردن هۆکار بۆ چوونە بەهەشت.
٢ـ پێشخستنی شەهوەتی فەرج بەسەر شەهوەتی ورگ، لەبەر ئەوەی زۆربەی جار ئەو کاتە ئافرەت دەچێتە سەر تەنور کە کاتی خواردنە، ئافرەت دەبێت وەڵامی پیاوی بداتەوە با خواردن دوابکەوێت.
٣ـ ئافرەت دەبێت گرینگی بە پیاوی بدات و وەڵامی بداتەوە ئەگەر بانگی کرد ئەگەر چی سەرقاڵیش بێت، چونکە فەرموودەکە باسی تەنوری کردووە، کە کاتی نان کردن لە کارە هەرە گرینگەکانە، نان دەکرێت بۆ خواردن، لەوانەیە مناڵیش چاوەڕێی خواردن بکەن.
بەداخەوە ئافرەت هەیە وەڵامی پیاوی ناداتەوە لەبەر ئەوەی تاقەتی نییە یان بیانوویەکی بچووکی هەیە کە جێگای قبوڵ نییە، نازانێت تاوانەکەی چەند گەورەیە کە نەفرەت لێی کراوە.
٤ـ ئاماژەکردن بۆ ئەوە ئافرەت دەبێت خزمەتی پیاو بکات، جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە دروستە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات لە ماڵەوە، ئیلا ئەوە نەبێت جیاوازی لەوەدایە ئایا ئەم خزمەت کردنە واجبە یان نە، وتەی ڕاست ئەوەیە واجبە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات، لە کۆنەوە تا ئێستا عورفی موسلمانان وابووە کە دەبێت ئافرەت خواردن دروست بکات و جل و بەرگ و قاپ بشوات و ماڵ پاک بکاتەوە.
٥ـ داواکردنی جووت بوون لەلایەن پیاوەوە لە کاتی سەر تەنور ئاماژەیە بۆ ئەوە پیاوەکە زۆر پێویستە، چونکە زۆربەی جار کاتی نان کردن کاتی نان خواردنە، ئەگەر کاتی خواردن بوو ئاماژەیە بۆ ئەوە پیاوەکە برسی یە، برسیەتی شەهوەت کەم دەکاتەوە هەر بۆیە ئەوەی ناتوانێت ژن بێنێت دەبێت دەست بە ڕۆژووەوە بگرێت، ئەگەر لەم حاڵەتە داوای بکات ئاماژەیە بۆ ئەوە زۆر پێویستە.
٦ـ زۆربەی جار پیاوە داوای جووت بوون دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەمەش مانای فەرموودەکە ئەوە هەڵناگرێت دروست نییە ئافرەت داوای جووت بوون بکات، وە ئەگەر ئافرەت داوا بکات بە بێ ڕەوشتیش ئەژمار ناکرێت.
٧ـ گرینگی دانی شەرع بە جووت بوون لەنێوان ژن و مێرددا، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی تایبەت باسی جووت بوونی کردووە، کە ئەمەیان ژن و مێرد دەگرێتەوە لە فاحیشە و پارێزراو دەبن.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت: (واجبە لەسەر پیاو جووت بێت لەگەڵ خێزانی خۆی بە باشی و جوانی، ئەمەیان گرینگترین مافە کە جەختی لێکرابێتەوە، ئەم حەقە جووت بوون لە حەقی خواردن پێدان گەورەترە، جووت بوون لەگەڵ خێزانی خۆت واجبە، وتراوە : ھەموو چوار مانگ جارێک واجبە جووت ببیت لەگەڵی، وتراوە: واجبە بە گوێرەی پێویستی و توانای، ھەروەک بۆ خواردنی پێدانی بە گوێرەی پێویستی و توانایەتی، کە ئەمە وتەی ڕاستە). مجموع الفتاوى ( 32 / 271).